گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فاوچی: نەوەیەکی دڕندەی کۆرۆنا بەڕێوەیە و یەک چارەسەری هەیە

2021.09.16 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
فاوچی: نەوەیەکی دڕندەی کۆرۆنا بەڕێوەیە و یەک چارەسەری هەیە

ناس کورد- 

ئەنتۆنی فاوچی گەورە زانای بواری نەخۆشییە گواستراوەکان لە ئەمەریکا هۆشداری دا لە دەرکەوتنی نەوەیەکی دڕندەی کۆرۆنا لەماوەی ئایندە کە دەلتا لە چاویدا لاواز بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فاوچی لە دیمانەی ABC ئەمەریکی کە "ناس کورد" بینیویەتی (16ی ئەیلولی 2021) باسی لەوەکرد، بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی کۆرۆنا لە جیهان دەرگا دەکاتەوە بۆ دەرکەوتنی جۆرەها گۆڕاو کە گریمان دەکرێت هەندێکیان دڕندەتر و چالاکتربن و دەلتا لە چاویاندا لاواز بێت.

 

بە بۆچوونی ئەم زانا ناودارە، وەرگرتنی ڤاکسین ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت لە سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ڕێگرتن لە دەرکەوتنی نەوەی ترسناک.

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا کە بە "دەلتا" ناسراوە لە وڵاتی چینەوە سەری هەڵدا و دواتر زۆرینەی وڵاتانی گرتەوە کە یەکێک لە جیاوازییەکانی ئەوەیە زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە. 

 

لەئێستادا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان هەڵمەتی فراوانی کوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت، بەڵام وڵاتانی دواکەوتوو و هەژار ڕووبەڕووی کێشەی نەبوونی ڤاکسین بوونەتەوە و بەوهۆیەوە کوتان بەشێوەیەکی خاوتر تیایاندا ئەنجام دەدرێت.