کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له بری نایلۆن له‌لایه‌ن نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانی شاری سلێمانی، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و قایمقامیه‌تی سلێمانی له هه‌وڵی دابینكردنی زه‌رفه كاغهزییهكهن بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌و شاره. . گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، بەناس کوردی ڕاگەیاند:"بەکارهێنانی زەرفی کاغەز لە نانەواخانە و سه‌مونخانه‌کاندا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن". . وتیشی،لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدان سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی زەرفی کاغەز بۆ شاری سلێمانی بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن مانگانە پێداویستی نانەواخانە و سه‌مونخانه‌کان لە زەرفی کاغەز پڕبکەنەوە، بەمەرجێک لە ڕووی مادیەوە بارگرانیش نەخاتە سەریان. . له‌باره‌ی رێنماییان بۆ به‌كارهێنانی ئاردی بۆر له بری ئاردی سپی، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی روونیكرده‌وه، داواكاری بەکارهێنانی ئاردی بۆر لە لایەن نانەواخانە و سه‌مونخانه‌کانی شاری سلێمانی تەنها ڕێنماییە و نەبووەتە بڕیار، هەرنانەواخانەیەکیش ئازاده لە بەکارهێنانی ئاردی بۆر یاخود سپی، زۆریش لە کەس ناکرێت سەبارەت بەو بابەتە. .