ناس کورد-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی غەرامەکردنی هاووڵاتیان لەلایەن کۆمپانیای بەستنی پێوەری ئاو بە بیانووی نەبەستنی پێوەر نامەیەکی ئاڕاستەی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد و داوا دەکات چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، "بەئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم بەڕێزتان لەبابەتی غرامەکردنی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئاگاداربکەمەوە کەبەهۆی نەبەستنی پێوەری ئاو هاووڵاتیان لەڕێگای کۆمپانیای جێبەجێکارەوە وەصلی غرامەیان پێ دەگات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەکاتێکدا بەڕێزیشتان ئاگاداری ئەوەن کە پێوەرەکان بێ کوالێتین تەنانەت هەواش دەخوێنەوەلەگەڵ ئەوەشدانرخەکەیان زۆرەکاتی پیدانی ئاویش دیاری کراوە 24 کاتژمێری نیە لەگەڵ ئەوەشدا لەبەشێکی ناوچەکانی وەکوقەزای چەمچەماڵ وقەزای دەربەندیخان و ناحیەی ڕزگاری و چەندین شوێنی تر بەدەیان ڕۆژئاویان پێ ناگات یاخود ئاوەکەیان بەکەڵکی خواردنەوە نایەت."
لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە، " سەرەڕای ئەوەش داهاتی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نیوە بەنیوە کەمی کردووە بەهۆی ناچارکردنی هاووڵاتیان بەستنی پێوەری ئاو هاووڵاتیان پابەندنابن به پێدانی پارە بە فەرمانگەکانی ئاو بۆئەم مەبەستە داواکارم لەبەڕێزتان بابەتی غرامه کردنی هاووڵاتیان ڕابگرن ناکرێت لەپێناو قازانجی کۆمپانیاکان هاووڵاتیان و داهاتی گشتی ببێتە قوربانی بۆیە لە کۆتاییدا داواکارم ئەگەر بەڕێزتان لەخەمی چارەسەرکردنی گرفتی هاووڵاتیاندان ئەوە یەکێکە لە داواکارییەکانی هاووڵاتیانمان بەگشتی ئومێددەکەم کاری جدی لەسەرئەو بابەتە بکەن وەڵامێکی دڵخۆشکەرمان بدەنەوە."