گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەر دادە هێرۆ نەئەبوو ’’

وەڵامێک لەناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە بۆ لاهور شێخ جەنگی

2021.09.16 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێک لەناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە بۆ لاهور شێخ جەنگی

ناس کورد- 

غازی کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، نزیک لە ماڵی تاڵەبانی وەڵامی قسەکانی دوێنێی لاهور شێخ جەنگی دەداتەوە و دەڵێت، "بەرێزت فەرمووت لەسەر تاک بەتاک دێیتە جواب، ئەی کە باڵا دەست بووی بۆ تەنها لەسەر هەندی کەسی نزیک لە خۆت ئەهاتیتە جواب؟."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی غازی کەرکوکی: 

 

غازی کەرکوکی : وەڵامێکی یەکێتییانە بۆ کاک لاهور

گوێم لەگرتە ڤیدیۆکەی بەرێزت گرت

ئەڵێی ئامادەنیم یەکێتی تەسلیم بەنەیاران بکەم !!

 

پێت وایە بەرێزت ئەوەی پێیگەشتوویت تەنها بەخەبات و تێکۆشان و ئازایەتی و رۆشنبیری خۆت بێت لەناو یەکێتیدا ..؟

 

نەخێر ئەوە یەکێتیە دڵسۆز و ماندووەکان بوون کە پشتیوانی بەرێزتیان کرد و دەنگیان پێتدا ، بەرێزت یەک دەنگ بوی، ئەویتر دەنگی یەکێتیەکان بوو ،

 

بیرت نەچێ برا ئەگەر (دادە هێرۆ )و دەیان تێکۆشەری ناو یەکێتی نەبوایە بەرێزت نەئەبویت بەخاوەنی ئەو پلە و پایە و دەسەڵاتە ، بیرت نەچێ کە هەموو یەکێتییان خستە بەردەستی بەڕێزت ..!!

 

لەدەسەڵات ، پارە ، هێز ، دەزگا ، دژەتیرۆر ، پێشمەرگە ، چەک ، تەقەمەنی ، ئەوەی خرایە بەردەستی بەرێزت کە موسەسەیەکی مەسلەکی بوو لەخزمەتی یەکیتیدا ، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی بەرێزت و چەند کەسێکدا کرایە موسەسەیەکی نامەسلەکی و لەخزمەتی گروپێکدا بوو

 

ئەوەی خرایە بەردەستی بەرێزت بخرایەتە بەردەستی من و دەیان تێکۆشەری ناو یەکێتی ، ئەوە یەکێتی دەبووە حزبی یەکەم ، نەک ئەوەی بەرێزت بەسەر یەکێتیت هێناوە ، کە لەخزمەتی بەرێزت و کۆمەڵی کەسدا بوو ، بێ گویدانە هیچ پەیرەوێکی حزبی ئیداری ، ئیرادەی یەکێتی وەک حزب نەمابوو.

 

فەرموت یەکێتی ڕاستەقینەی !!

یەکێتی ڕاستەقینە کاری فرق تسد ناکات لەنێوان حزبەکەیدا ، کۆمەڵی بکەیتە تۆقینەر و کۆمەڵێک بکەیتە بێ دەسەڵات ، من یەکیکم لەوانە زۆرترین رەخنە و گلەییم هەبووە لەسەر هەڤاڵانی یەکێتی بە ئاشکرا و بە نهێنی ، بەڵام قەد لەبەرژەوەندی خۆم نەبووە ، هەموکات زیانم بەرکەوتووە ..

 

بەرێزت فەرمووت لەسەر تاک بەتاک دێیتە جواب ، ئەی کە باڵا دەست بووی بۆ تەنها لەسەر هەندی کەسی نزیک لە خۆت ئەهاتیتە جواب .؟؟

 

فەرموت بێدەنگی من بێ هێزی نیە !!

جەنابی (مام جەلال  )فەرمووی بێ یەکێتی هیچمان هیچ نین ، ئەم وتەیەم بە بەرێزت ووت ئەگەر بیرت بێتەوە، ، ئەگەر باس لەهێزی بەرێزت ئەکەی وەک (کاک لاهور) ، ئەوە تەنها یەک کەسی ، باقی هێزی یەکێتییە ، رێکخستنی یەکێتییە ، پێشمەرگەی یەكێتییە ، نەک موڵکی هیچ تاکيک .!!

 

فەرمووت دڵت ئەسوتێ بە کەسوکاری شەهید و ئەنفال و تێکۆشەرەکانی یەکێتی ..

 

لەلوتکەی دەسەڵات بووی دڵت بسوتایە گوێت بگرتایە یەکێتیت بەم رۆژە نەگەیاندایە ، وەک خۆم یەکێتیم لەبەرێزت و هەموو قیادەی یەکێتی خۆشتر ئەوێ ، چونکە ماندووبوومە تێدا نەهاتومەتە سەر سفرەی زێڕو رازاوە ..!!

 

خۆزگە وەک ئەوەی ئێستا خەڵک کۆئەکەیتەوە گوێان لێئەگریت ، پێشتر گوێت لەدڵسوز و خاوەن هەڵویستەکانت بگرتایە ، هەموو ئەو هێز و پارە و دەسەڵاتەی خستیانە بەردەستی بەرێزت ، دەبوو بۆ بەهێزکردنی یەکێتی بەکارت بهێنایە!!

 

فەرمووت دوای هەڵبژاردن قسەدەکەم !!

بەبڕیاری بەرێزت و دەوروبەرەکەت ئێستا تاسەر ئێسقان دژایەتی دەنگدان ئەکەن بەرامبەر یەکێتی ، ئەوەی ئەیکەن ئێستا ، دژ و دوژمن و نەیارەکانی یەکێتی نایکەن بۆ دژایەتی یەکێتی و کاندیدەکانی یەکێتی ، ئەتانەوی یەکێتی شکست بێنێ تا بڵین بێ ئێمە یەکێتی هیچ نیە ..!!

 

هەمو بەرنامەی ئاشکراو و نهێنیتان بەکار ئەهێنن بۆ شکست لەم هەڵبژاردنە ، ئەی پێت وانیە دوای ئەمەش هەموو کەس بەرێزتی قبوڵ نیە ؟

 

بەچ پێوەرێک دوای ئەم دژایەتیەی بەرێزت رێگە بەخۆت ئەدەی باڵادەست بیت ؟

 

خاوەنی یەکێتی ئەوانەن کە لەڕۆژە سەختەکان و خۆشیەکان دژایەتی یەکيتی ناکەن ، نەک بەرژەوەند خوازەکانی دەسەڵات و پارە

 

باست لە کۆمێنت و لایک کردووە ، پێت وایە لەسەردەمی باڵادەستی جەنابت دەیان کەس موحاسەبە نەکراوە لەسەر کومێنت و ووتنی راستیەکان ؟

 

ئەی ئێستا بەرێزت ئاگاداری نزیکەکانت رۆژانە سەدان سوکایەتی بەیەکێتی و سەرکردە و کادری یەکێتی ئەکەن ؟!

 

ئەوەی ئێستا لەناو یەکێتی ڕوئەدات بەزۆری ئەکەوێتە سەر بەرێزت ، چونکە پێت وایە یەکێتی بێ بەرێزت هێچ  نیە !!

 

لە کۆتایدا هەموو کەس ناتوانێ سیفاتی قائدی هەبێت ، ئەمەم بە بەرێزت ووت سیفاتی قائدت خۆیندۆتەوە !!

 

قائد  بێ کردەوە نابێت ، قائد بە نەزەری نابێ ، بەقسە نابێ ، قائد تەنها( مام جەڵال) بوو ، کورد یەک قائدی هەبوو ، هيچ کەسێک ناتوانێ سەدا دەی (مام جەلال )قائد بێ ، من تەنها ویژدانی شۆرشگێڕیم ئاسودە ئەکەم بەم نوسینە ..

 

هەموو تەمەنی دەیان هەزاری وەک من لەم حزبەدا بە ئازارو مەینەتی بەسەرچوو ، بۆیە هەرکەسێک بیەوێ یەکێتی بکاتە موڵکی خۆی ، ئەوە من ڕەخنەی خۆمی لێ دەگرم ، هەرکەسێک بێ جیاوازی ، کاتێک ڤیدیو یان نوسینی بڵاوئەکەیتەوە دڵنیابە ، کەسە ئازادەکانیش وەڵامیان ئەبێت ، ئەمە ئازادییەکانی ناو یەکێتیە

 

غازی کەرکوکی ـ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی