گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حزبەکەى ئارام قادر بایکۆتى هەڵبژاردنى گۆڕى بە پشتیوانى لەیەکێتى و گۆڕان

2021.09.16 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
حزبەکەى ئارام قادر بایکۆتى هەڵبژاردنى گۆڕى بە پشتیوانى لەیەکێتى و گۆڕان

ناس کورد-

هاوپەیمانى نیشتیمانى بەسەرۆکایەتى ئارام قادر پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوپەیمانی كوردستانى یەکێتى و گۆڕان راگەیاند، لەکاتێکدا پێشتر بایکۆتى هەڵبژاردنى راگەیاندبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاى فەرمى یەکێتى، ئەمڕۆ لەمەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوپەیمانی نیشتمانی لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکى باڵاى یەکێتى پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوپەیمانی كوردستان راگەیاندووە.

 

هەروەها بەپێی راگەیەنراوى هاوبەشى کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەندین تەوەرەی گرنگ و پەیوەند بە خەڵکی کوردستان و عێراق. هاوکات پشتگیری و داکۆکیکردن لە پڕۆسەی چاکسازی لەسەرجەم جومگە و پێگە ئیداری و سیاسییەکان.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، حەوتى ئەیلولى 2021 هاوپەیمانى نیشتیمانى رایگەیاند بایکۆتی هاڵبژاردن لە تێکڕای بازنەکانی عێراق و کوردستاندا دەکات و داواشى لە هاوڵاتیان کرد بچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و دەنگەکانیان بسوتێنن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە چوارچێوەی ئامادەسازی و خۆسازدان بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی قۆناغی داهاتووی هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

 

وەفدی باڵای هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی. ئەمڕۆ ١٦/٩/٢٠٢١ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەندین تەوەرەی گرنگ و پەیوەند بە خەڵکی کوردستان و عێراق. هاوکات پشتگیری و داکۆکیکردن لە پڕۆسەی چاکسازی لەسەرجەم جومگە و پێگە ئیداری و سیاسییەکان.

 

هەردوولا رێککەوتن لەسەر ڕا گۆڕینەوە و هەماهەنگی لە پرسە سیاسییەکانی جێگەی بایەخی هەردوولا.

 

هەردوولا ڕێککەون لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان و فراوانکردنی چەتری هاوپەیمانی لە داهاتوودا.

 

تەوەرێکی تری ڕیککەوتنەکە جەختکردنەوە بوو لەسەر کارکردن بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی هاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ.

 

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی