گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەرمێک لەهۆتێلێکى هەولێر دۆزرایەوە

2021.09.16 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمێک لەهۆتێلێکى هەولێر دۆزرایەوە

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر دۆزینەوەى تەرمێکى لە هۆتێلێکى شارەکە راگەیاند، کە پیاوێکى بە رەچەڵەک عەرەبە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئەمڕۆ کاتژمێر (١١:٣٠)ی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە هۆتێل (سۆما) لە شەقامی سوڵتان مزەفەر.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (احمد ابراهیم محمد)، تەمەن (٥٢) ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی (موصل)ە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاری دەکرد وە بەتەنها لە هۆتێلی ناوبراو دەژیا، گیان لەدەست دەدات.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.