گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکەى دیاریکرا

’’10 بەنزینخانە’’..کێشەى نەگەیشتنى بەنزینەکەى بەغدا بۆ سلێمانى ئاشکراکرا

2021.09.16 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
’’10 بەنزینخانە’’..کێشەى نەگەیشتنى بەنزینەکەى بەغدا بۆ سلێمانى ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى کێشەى تایبەت بە نەهاتنى بەنزینەکەى بەغداى بۆ سلێمانى راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات لەکاتى هاتنیدا  دەدرێتە 10 بەنزینخانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن شێخ قادر ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بڕیاربوو تا ئەمڕۆ بەنزینەکە بگات، بەڵام دواکەوتووە، ئەوەش بەهۆى کێشەى پەیوەست بە بانک و رێوشوێنەکانى وەرگرتنى بەنزینەکەوە.

 

وتیشى "بەهۆى ئەوەى دهۆک لە موسڵەوە نزیکە کە بەنزینەکەى لێوە رەوانە دەکرێت ئەو کێشەیەى نەبووە، هەولێریش ئەو گرفتەى هەبووە بەڵام چارەسەرکراوە، تەنها سلێمانى ماوە کە ئەویش لەچارەسەرکردندایە".

 

بەهمەن شێخ قادر باسى لەوەشکرد "بەنزینەکە لەکاتى گەیشتنى دەدرێتە 10 بەنزینخانە و هەر لیترێکى بە 690 دینار دەفرۆشرێت".

 

پێشیوایە هاتنى ئەو بەنزینە کاریگەرى دەبێت لەسەر نرخى بەنزینى بازرگانی و فرۆشتنى ئەو سوتەمەنییە بەهێزتر دەکات.

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم رۆژى چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ئەو بەنزینەى بەغدا بە ٦٥٠ دینار دەفرۆشرێت بەهەرێم، ٢٠ دینار بۆ خاوەنى بەنزینخانەیە ٢٠ دیناریش بۆ گواستنەوەیە، ئەو نرخەش لەدەسەڵاتى ئێمەدا نییە".  

  

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، "ملیۆنێک و هەشتا هەزار لیتر رۆژانە دێت و پێداویستى ئێمە بۆ بەنزین شەش ملیۆن لیترە، ئەوەش ناتوانێت کۆنترۆڵى نرخ بکات و بڵێین لە ٦٩٠ دا دەبێت".  

  

"نرخى بەنزینەکەى بەغدا ٦٩٠ دینار دەبێت، بەڵام پێنج ملیۆنەکەى تر بە نرخى بازاڕ دەبێت، واتە بەنزینى ٧٥٠ یان ٨٠٠ دینارى ".  

  

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، خشتەیەک دانراوە سەبارەت بە چۆنیەتى دابەشکردنى سوتەمەنى بەسەر وێستگەکاندا، هەوڵیش دەدەن بەنزینى زیاتر هاوردە بکرێت بۆ دابەزاندنى نرخەکەى.