گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایکۆت و رێککەوتن

یەکگرتوو دەنگەکانى لەبازنەیەکى هەڵبژاردن یەکلایی دەکاتەوە

2021.09.16 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو دەنگەکانى لەبازنەیەکى هەڵبژاردن یەکلایی دەکاتەوە

ناس کورد-

 

یەکگرتوی ئیسلامی بڕیار لەسەر دەنگەکانى لە بازنەی 5ی گەرمیان دەدات بەو پێیەى ھیچ کاندیدێکی لەو بازنەیە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بورھان مزەفەر، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوی ئیسلامی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند "لەماوەیەکی نزیکدا کۆبونەوەی سەرکردایەتی ئەنجامدەدرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دەنگەکانمان لە سنوری بازنەی ٥ی پارێزگای سلێمانی کە گەرمیان و چەمچەماڵ و دەربەندیخان دەگرێتەوە".  

 

وتیشی "ھەموو بژاردەیەکمان لەپێشدا کراوە دەبێت بە ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراو یاخود بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، یان سەرپشککردنی دەنگدەرەکانمان بە دەنگدان بە هەر لایەنێک کە خۆیان بیانەوێت".

 

لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوو ئەوەشی خستەڕو کە لەگەڵ هیچ لایەنێک بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەبڕیارە مانگی داهاتو بەڕێوەبچێت، رێکەوتنیان نەکردووە.