ناس كورد_
دكتۆر سامی فەتلاوی بڵاویكردەوە نەخۆشێك ماوەی پێنج ساڵە كێشەی قوتدانی پاروی هەیە و جگە لە شۆربا هیچ خواردنێكی ڕەقی بۆ ناخورێت و 20 كیلۆ لە كێشی كەمی كردووە، بەڵام پاش متمانەپێكردنی بە ئەنجامدانی نازور و ڕەواندنەوەی ترسەكەی بە سێ خولەك كێشەكەی چارەسەر كراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پزیشكە عێراقییەكە لە بڵاوكراوەیەكدا كە هاوپێچە لەگەڵ وێنەی سورێنچكی نەخۆشەكە و "ناس كورد" بینیویەتی (15ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات نەخۆشەكە ژنێكە ترساوە لە ئەگەری خراپ و پێنج ساڵە دانی بەخۆیدا گرتووە و نازوری نەكردووە، كاتێكیش متمانەیان پێكردووە و ترسیان ڕەواندووەتەوە دەركەوتووە هۆكارەكەی تەسكبوونەوەی بڕگەیەكی سورێنچكە و بە سێ خولەك و هەر لەگەڵ نازوورەكەدا چارەسەر كراوە و گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی.
پزیشكەكە كە خەڵكی پارێزگای كەربەلایە رەخنە لەوانە دەگرێت خەڵك دەتۆقێنن لە بەدواداچوون و دەڵێت كە ئازار و خەمی پێنج ساڵ بە سێ خولەك چارەسەر بكرێت ئەوانەی خەڵك دەتۆقێنن ئێستا چی دەڵێن؟