گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ گەمارۆی سەر هواوی لابرد

2019.06.29 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ گەمارۆی سەر هواوی لابرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەردوو سەرۆکى ئەمریکا و چین ڕێککەوتن لەسەر وەستانی شەڕی بازرگانی و دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان کە بوو بووەهۆى خاوکردنەوەى جموجوڵی بازرگانی جیهانی. لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەى، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمەودوا ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات کەلوپەلی تەکنەلۆجی بە کۆمپانیای هواوی چینی بفرۆشن و سزاکانى سەری هەڵگرت. ترەمپ ڕاشیگەیاند، "کۆت و بەندەکانى سەر کۆمپانیای هواوی کەمدەکاتەوە و سیستمی نوێی باج و گومرگیش لەسەر کەلوپەلە چینییەکان ڕادەگرێت وەک دەسپێکی دەستپێکردنەوەى گفتوگۆ بازرگانییەکان. بەڵام ترەمپ جەختیکردەوە کە کۆمپانیای هواوی لە لیستى ڕەشی بازرگانی ئەمریکادا ناسڕێتەوە. ترەمپ وتیشی، "لە بەرانبەردا کۆمپانیا چینییەکان ڕەزامەندبوون لەسەر کڕینی کەلوپەلی کۆمپانیا ئەمریکییەکان."