ناس کورد-
هێزەکانی پۆلیسی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی کە بە فیشەک براکەی خۆی بریندار کردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (15ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، دوای ئه‌وه‌ی له ڕووداوێكدا له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه‌سێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌فیشه‌ك له‌لایه‌ن برایه‌كەیەوە برینداركرا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێت."
دەشڵێت، "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ئـ ، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (405) و (31) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه."
"تۆمەتباری ناوبراو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، بەھۆی تەقەکردن و شەڕکردن و ھێرشکردن بەچەک."