گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سکادا چییە؟

وەزارەتی کارەبای هەرێم پڕۆژەی سکادا جێبەجێ دەکات

2021.09.14 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبای هەرێم پڕۆژەی سکادا جێبەجێ دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە 37 ملیۆن دۆلار پڕۆژەی سکادا جێبەجێ دەکات بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستەمی کارەبا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕوونکردنەوەى فەرمی وەزارەتەکە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی سکادا لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ستێر و کۆنترۆڵ ماتیک واژۆ کرد.


پڕۆژەکە بە تێچوونی (37,982,000) دۆلار و لە ماوەی 900 ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.


پڕۆژەی سکادا بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەکار دێت.


وەزارەتی کارەبا پێداگیریی لەسەر گرنگیی ئەم پرۆژەیە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارەبای هەرێم دەکات، کە رۆڵێکی گرنگی لە پێشخستن و کۆنترۆڵکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم هەیە.


بڕیارە پرۆژەکە بە کواڵیتییەکی باش لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بکرێت.