ناس کورد-
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى رایگەیاند، پێشبیندەکرێت بەهۆى کردنەوەى قوتابخانەکانەوە کۆرۆنا و پەتاکانى دیکە لەناو منداڵاندا زیاتر بڵاوبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پشدەر عەبدوڵا ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەمساڵدا چاوەڕواندەکرێت بەهۆى کردنەوەى دەوامەوە حاڵەتەکانى وەک هەڵامەت و کۆرۆنا و سکچون و رشانەوە زیاتر بڵاوبێتەوە، لەکاتێکدا لەئێستادا سکچوون رووى لەکەمبوونەوە کردووە.
وتیشى "بەڵام ئەوە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە داواى داخستنى قوتابخانەکان بکەین، بەڵکو داوا لە دایک و باوکان دەکەین منداڵەکانیان فێرى خۆپارێزى بکەن".