ناس کورد-
ئەو تەڕەزانە ڕاستەقینەیەی کە ماوەی 41 ساڵ لە دارستانە چرەکانی ڤێتنام لەگەڵ باوکیدا ژیا، دوای هەشت ساڵ گەڕانەوەى بۆناو شارستانی و لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە شێرپەنجەی جگەر کۆچی دوایی کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دووشەممەی ڕابردوو هۆ ڤان لانگ بە تەواوی خۆی ڕادەستی نەخۆشییەکەی کرد، ئەو ساڵی 1972 لەگەڵ باوکیدا هەڵهاتن بۆ دارستانە چڕەکانی ڤێتنام دوای ئەوەى لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا بۆسەر ڤێتنام نیوەی خێزانەکەی لەدەستدا.
ئەو کوڕ و باوکە لە ساڵی 2013دا جارێکی تر تێکەڵبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵگا و شارستانیەت، ئەوان باوەڕیان وابوو کە هێشتا جەنگی ڤێتنام بەردەوامە کاتێک چوونە ناو گوندێکەوە و داوای یارمەتی پزیشکییان کرد بۆ باوکی لانگ هۆ ڤان.
لە دوای ساڵی 2013، لانگ دەستی کرد بە ژیانێکی تا ڕادەیەک مۆدێرن، بەڵام هەندێک لە هاوڕێیان و چاودێران پێیان وایە کە فشارە دەرونییەکان و خۆراکی خراپی دنیای مۆدێرن کاریگەری خراپییان لەسەر تەندروستی هۆ ڤان لانگ هەبووە و بەهۆیەوە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر بووە.
ئەلڤارۆ سێریزۆ کە هاورێی "لانگ"ـە دەڵێت، لەوانەیە ژیانی مۆدێرن ئەنجامی کوشندەی بۆ لانگ هەبوو بێت دوای ئەوەی دەستی کرد بە خواردنی خواردنە پارێزراو و لەقوتونراوەکان، هەندێک جاریش خواردنەوەی کحول.
سێرێزو وتی، "من زۆر خەمبارم کە ئەو لامان نەماوە، بەڵام هەست دەکەم ڕۆشتنەکەی ڕزگاریی و ئازادی بوو بۆ ئەو، چونکە من دەزانم لە مانگەکانی دواییدا زۆر ئازاری دەچەشت بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە."
هاوڕێی لانگ باس لەوەشکرد کە "ئەو مرۆڤێکی جوان بوو، ئەستەمە من لەبیری بکەم، بەڵام حەزم نەدەکرد ئەو بێتەوە ناو شارستانیەت و تێیدا بژی، من هەمیشە نیگەران بووم لەوەی کە خۆی و جەستەی نەتوانن بەرگەی ئەو گۆڕانکارییە بگرن."