ناس كورد-
راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی جەخت دەكاتەوە لە 2050 بەهۆی لێكەوتە خراپەكانی گۆڕانی كەشوهەواو كەمبوونەوەی بەرهەم و بێئاوی و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاوە 216 ملیۆن كەس ناچار دەبن كۆچ بكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
راپۆرتەكە كە "ناس كورد" پوختەكەی دیوە (14ی ئەیلولی 2021) تیشكی خستووەتە سەر سێ ناوچەی جیهان: ئەفەریقا، باشوری ئاسیا و ئەمەریكای لاتینی كە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا هەراسانیان دەكات، هەروەها سێ ناوچەیتری خستووەتە ژێر چاودێری كە بریتین لە رۆژهەڵاتی ئاسیا، باكوری ئەفەریقا و رۆژهەڵاتی ئەوروپا.
بانكی نێودەوڵەتی پیشبینی ئەوەش دەكات لە 2050 86 ملیۆن كەس لەئەفەریقا كۆچ بكەن بەهۆی نەمانی دەرفەتی ژیان، لە رۆژهەڵاتی ئاسیا 49 ملیۆن كەس و لە باشوری ئاسیا 40 ملیۆن و باكوری ئەفەریقا 19 ملیۆن، لە ئەمەریكای لاتینی 17 ملیۆن و ئاسیای ناوەڕاست 5 ملیۆن كەس.