ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چەند جارێک و لەچەند ماڵێکدا ئاڵتونی دزیبوو، دەشڵێت، تۆمەتبارەکە بەناوی هاوکارییەوە چووەتە ماڵی ئەو ئافرەتانەی بە تەنها ژیاون دواتر بێ هۆشی کردوون و دزی لێکردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەکەوە کە لەماڵەکەی خۆیدا بێھۆشکراوە و دواتر ئاڵتونەکانی دزراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ج، خ، ت)ی تەمەن 51 ساڵ دەستگیر بکەن و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە چەند جارێک و لەچەند ماڵێکدا ئاڵتونی دزیبوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتباری ناوبراو بەناوی یارمەتیدان و ھاوکارییەوە خۆی لەو ئافرەتانە نزیککردووەتەوە کە بەتەنھا ژیاون، دواتر خاوەن ماڵەکەی بێھۆشکردووە و ئاڵتونەکانیانی زیوە."
ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە."