ناس کورد-
پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە هەولێر ئۆتۆمبێلی دزیوە و لە ڕانیە سەرقاڵی ساغکردنەوەی بووە لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕوونکردنەوەیەکدا (13ی ئەیلولی 2021) ئاشکرای کرد، "دوای ئەوەى هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ئاگادارکرانەوە لە ئەگەری هاتنی تۆمەتبارێک " بەناوی هـ. م. ح - لەدایکبووی 1994 - لە ڕەگەزی نێر" کە ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی لە دادگای هەولێر بۆ دەرچووە و پەڕاوی لێکۆلینەوەی هەیە لە بنکەی پۆلیسی بەستۆرە و بنکەی پۆلیسی ئازادی لە هەولێر و تۆمەتبارە بە دزینی ئۆتۆمبێل و ساغکردنەوەى لە پێشانگاکانی کرینی و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل."
دەشڵێت، "هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێستنی تاوانی ڕاپەڕین دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد و دوێنێ تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا."
"دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 460 و ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی و ناردنی تۆمەتبار بۆ دادگای لێڪۆڵینەوەی هەولێر."