ناس کورد-
رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە سەردانی تاراندا هەوڵیداوە لە رێگەی ئێرانەوە كۆنترۆڵی میلیشیاكان بكات لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردن و كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكادا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
راپۆرتێكی رۆژنامەكە (13ی ئەیلولی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات، كازمی لەخەمی پاراستنی كاندیدانی سەربەخۆ و مەدەنیدایە لە هەڵبژاردن و نیگەرانی ئەوەشە لەگەڵ هەر بەرزبوونەوەیەكی ئاستی توندوتیژیدا بكرێنە ئامانج، لەم پێناوەشدا یەكێك لەو هەنگاوانەی ناویەتی هەوڵی هێوركردنەوە ئێرانە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەوەی بە رۆژنامەكە ڕاگەیاندووە كازمی بەجدی تاوتوێی ئاسایشی هەڵبژاردنی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كردووە لە دوا سەردانیدا بۆ تاران بەتایبەت پاراستنی كاندیدە سەربەخۆ و مەدەنییەكان كە هیچ حیزب و هێزێكی چەكدار پشتیوانیان ناكات.
هەر لەم میانەیەشدا رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن لە ڕاپۆرتێكدا (13ی ئەیلولی 2021) هێرشەكانی سەر هەولێری پەیوەست كردووە بە پلانی ئێران و باس لەوە دەكات لە كاتێكدا بڕیار بووە تا كۆتایی ئەمساڵ گروپە ئێرانییەكان لە ئاگربەستدابن لەگەڵ هاوپەیمانان بەڵام هێرشیان كردووەتە سەر بنكەكانیان لە هەولێر.
مستەفا كازمی و ئیبراهیم رەیسی ژمارەیەك پرۆژە و نزیكبوونەوەیان لە نێوان ئێران و عێراقدا ڕاگەیاند لەوانەش هەڵگرتنی ڤیزای سەفەركردن و پەیوەستكردنی هەردوو وڵات بە شەمەندەفەر.