گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نۆ قۆناغ

رێوشوێنەکانى قەرەبووکردنەوەى خوێندن راگەیەنرا

2021.09.13 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
رێوشوێنەکانى قەرەبووکردنەوەى خوێندن راگەیەنرا

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ماوەى سێ هەفتەیان دیاریکردووە بۆ قەرەبووکردنەوەى خوێندنى لەدەستچووى ساڵى رابردوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا ئاماژەى بەوەکرد، قەرەبووکردنەوەى خوێندنى لەدەستچوو قۆناغەکانى دوو تا نۆى بنەڕەتى، لەگەڵ ١١ى ئامادەیی دەگرێتەوە.

 

وتیشى "ماوەى سێ هەفتە دیاریکراوە بۆ ئەو پڕۆسەیە، سەرجەم ئەو بابەتانەش دیاریکراون کە لەو ماوەیەدا دەخوێنرێن".

 

بەپێی بڕیارى وەزارەتى پەروەردە، بڕیارە سبەینێ دەرگاى قوتابخانەکان لەسەرتاسەرى هەرێم بەرووى خوێندکاراندا بکرێتەوە و ساڵى نوێی خوێندن دەستپێبکات.  

  

بەگوێرەی ڕێنماییەکانى دەستێکردنى خوێندن، ماسک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و لەکاتى هەر سەرپێچییەک دەسەڵات دەدرێتە  بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی پێویست.