ناس کورد-
به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان رایگەیاند، سه‌رجه‌م رێكاره‌كانى وه‌رگرتنى به‌نزینه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ته‌واو كراوه، لەکاتى هاتنیدا بەنرخێکى زیاتر لەنرخى دیاریکراو دەفرۆشرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ئەمڕۆ یەکشەممە به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند "سه‌رجه‌م رێكاره‌كانمان ته‌واوكردوه و چاوه‌ڕێى ناردنى به‌نزینه‌كه‌ی حكومه‌تى عێراقین، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌كى بۆ دیارى نه‌كراوه".
وتیشى "به‌هۆى ئه‌وه‌ى كرێی گواستنه‌وه‌كه‌ى ده‌خرێته سه‌ر به‌نزینه‌كه له گه‌رمیان به ٦٥٠دینار نافرۆشرێت و ره‌نگه نرخى لیترێكى به‌نزینه‌كه بگاته ٦٩٠دینار".
به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ناردنى به‌نزینه‌كه ده‌ستپێبكات رۆژانه یه‌ك ته‌نكه‌ر به‌نزین بۆ گه‌رمیان ده‌نێردرێت.
ئەمرۆ بەشێک لەو بەنزینەی کە بەپێی ڕێککەوتنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بڕیاری لێدرابوو گەیشتە پارێزگای دهۆک، بەرپرسی پەیوەندیداری پارێزگاکەش دەڵێت نرخی بەنزین هەرزان دەکات.
موحسین تەها، بەڕێوەبەری نەوت و کانزا‌کان لە پارێزگای دهۆک بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنەکە "بڕیار درا کە هەزار و هەشتا مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت، ئێستا بەنزین گەیشتووەتە پارێزگای دهۆک".
وتیشی، "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و خودی وەزیری سامانە سرووشتییەکان ماوەیەکە لە هەوڵدابوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی باری سەرشانی خەڵک سوک بکرێت".
پێشتر (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، بڕیاری ناردنی ملیۆنێک لیتر بەنزین لە بەغداوە بووەتە فەرمیی، بەڵام تائێستا نازانن چۆن بەنزینەکە بگەیەننە هەرێم بۆیە تائێستا نەنێردراوە.
كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، "لە ماوەی ڕابردوودا ئەو بەنزینەی دەهاتە هەرێمی کوردستان کوالێتی زۆر خراپ بوو و زیانێکی زۆری لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەدا هەربۆیە کارمان کرد بۆ ڕاگرتنی ئەو کارە تا وای لێهات هێنانی بەنزین لە دەرەوە وەستا، دواتر هانی بازرگانەکانمان دا بۆ هاوردەکردنی بەنزین و باجمان کەم کردەوە بۆئەوەی وردە وردە نرخی بەنزین دابەزێت."