گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ بەهۆی فێڵکردن لە خەڵک کەسێک دەستگیرکرا

2021.09.12 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ بەهۆی فێڵکردن لە خەڵک کەسێک دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە فێڵی لە هاووڵاتیان کردووە و چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی چەند هاووڵاتیەک سکاڵایان لەبنکەی پۆلیسی سەرا تۆمارکرد کە فێڵیانلێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا تۆمەتبار ( س، ع، م ) لەدایکبووی 1992 بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 456 ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی تاوانی هەیە و لەھەریەک لەبنکەکانی (چوارچرا، ئەزمەڕ، سەرچنار، بەختیاری و ئیبراھیم ئەحمەد) سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە."