گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەمپینێکی خۆبەخشان 200 ملێون دیناری بۆ بریندارێک کۆدەکەنەوە

2021.09.12 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
کەمپینێکی خۆبەخشان 200 ملێون دیناری بۆ بریندارێک کۆدەکەنەوە

ناس کورد-

تیمێکی خۆبەخش لە شاری نەجەف لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بڕی 180 ملێون دیناریان بۆ بریندارێکی خۆپیشاندانەکان کۆکردەوە کە توشی شەلەل بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسام ئەلکەعبی چالاک و میدیاکار لە نەجەف بە “ناس کوردی”ی ڕاگەیاند، هەڵمەتەکە بۆ ڕزگارکردنی کومەیل قاسم بووە کە توشی شەلەلی روباعی هاتووە بەهۆی پێکانەوە لە خۆپیشاندانەکان و ئێستا بەهۆی کۆبوونەوەی پارەی چارەسەر کەمپینەکە لە کۆتاییدایە.

 

کەعبی وتیشی، مرۆڤ توشت سەرسوڕمان دەبێ چەند کەسێکی خۆبەخش بتوانن کارێکی گەورەی وا بکەن و ژیانی گەنجێک ئاسایی بکەنەوە کە قوربانی خۆپیشاندانەکانە.