ناس کورد-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای پیرمام سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی ڕووداوەکەشەوە ڕێگای هەولێر - پیرمام داخراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (شەممە 11ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "بەداخەوە کەمێک بەر لەئێستا لەسەر ڕێگای هەولێر پیرمام، بارهەڵگرێک کە بەرەو هەولێر دەهات، بەهۆی نەمانی برێک لەنزیک پردی بەستۆرە خۆی کێشا بەدووئوتومبێل لەدواییش وەرگەڕا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا ڕێگای هەولێر- پیرمام گیراوە بەهۆی کەوتنی بارهەڵگرەکە لەسەر ڕێگایەکە."