ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای ڕانیە پێشمەرگەیەکی تەمەن 25 ساڵ کە ماتۆڕسکیلێکی پێبووە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (شەممە 11ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەرەکی دەربەند لە سنوری قەزای ڕانیە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سینترا و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە ڕوویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لە دەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (آ،ح،آ) تەمەنی 25 ساڵ و پێشمەرگە بووە و تەرمەکەی ئێستا لە پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."