ناس کورد-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، دەشڵێت، دایک و باوکی قوتابی ئه‌گه‌ر هه‌وڵی خۆپارێزی زیاتر ده‌ده‌ن ده‌توانن خوێندنی ئه‌لیكترۆنی یان ئۆنلاین بۆ قوتابیهكهیان هه‌ڵبژێرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم (شەممە 11ی ئەیلولی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، " ڕۆژی سێشەممە 14ی 9، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، واتا لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانەوە لە ھەرێمی کوردستان دەوام دەست پێدەکاتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دایک و باوکی قوتابی ئه‌گه‌ر دۆخێكی تایبه‌تیان هه‌یه له ڕووی ته‌ندروستی و هه‌وڵی خۆپارێزی زیاتر ده‌ده‌ن ده‌توانن خوێندنی ئه‌لیكترۆنی یان ئۆنلاین بۆ قوتابیهكهیان هه‌ڵبژێرن."
ڕوونیشیکردووەتەوە، "دەوام کردن بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بە ماسکەوە دەبێت، واتا بە خۆپارێزیەوە دەبێت.'
هاوکات دەربارەی ڤاکسینیش بۆ مامۆستایان، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاندووە، " رێژەی سەدا 35ی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرگرتوwە، لێرەوەش داوا لە مامۆستایان دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لێیان و سەلامەتی ژیانیان بە زووترین کات ھەموویان ڤاکسین وەربگرن و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار ئاسانی تایبەتی لەوبارەوە پێشکەشی مامۆستایان کردووە."