گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا ئێستا عێراق ڕوونکردنەوەی نەداوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: سەرچاوەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە، عێراق بووە

2019.06.29 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: سەرچاوەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە، عێراق بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد رۆژنامه‌ی The Wall Street Journalی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە سعوودیە سەرچاوەکه‌ی عێراق بووە نەک یەمەن. . رۆژنامە ئەمریکیەکە لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو هێرشانە لەریگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە لە مانگی ئایاری رابردوو ئەنجامدران، سەرچاوەکەی عێراق بووە نەک یەمەن.   ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی کردووە هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر بۆ بەکارنەهێنانی وڵاتەکەی وەک بنکەیەکی سەربازی بۆ ئەنجامدانی هێرش.   تا ئێستا بەرپرسانی عێراق، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو زانیاریانە نەداوە، بەڵام لە عێراقدا چەندین گرووپی چەکداریی شیعە هەن کە لەژێر هەژموونی ئێراندان و ئێرانیش تۆمەتی ئەوەی دەخرێتە پاڵ کە پاڵپشتی حووسییەکان لە یەمەن دەکات.