گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەین

2021.09.11 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەین

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان کرد و پەیوەندیکردنی ناوبراوی بە یەکێتییەوە ڕاگەیاند و دەشڵێت، لەهیچ کەسێکی قبوڵ ناکەن خەمسارد و کەمتەرخەم بێت بەرامبەر داواکارییە ڕەواکانی خەڵک. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراویکی نوسینگەکەی ، ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبوو، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لەئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بەخزمەتەکانی بدات."

 

ئەوەش هاتووە، "لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی وێڕای بەخێرھاتنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناوڕیزەکانی یەکێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یەکێتی ماڵی ھەموو ئازادیخواز و خەڵکێکە کە باوەڕی بە خەباتی مەدەنی، دیموکراسی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەیە، بۆیە پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەین و داواکارین لەپەرلەمانتارانی یەکێتی پەرۆشانەتر پەرلەمان بکەنە سەنگەری بەرگری لەداوا و مافە رەواکانی خەڵک و خزمەتکردنی زیاتری ھەرێم." 

 

ئەوەش هاتووە، ھاوسەرۆکی یەکێتی روونیشیکردەوە، "یەکێتی ھێزێکی بەرپرسیارە بەرامبەر ئەزموونی ھەرێم و گلەیی و داواکاری کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە لە ناڕەزایەتییەکان راناکەین و دەیکەینە سەرمایەی کۆشش و ھەوڵی زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، لەهیچ کەسێکیشی قبوڵ ناکەین خەمسارد و کەمتەرخەم بێت بەرامبەر داواکارییە رەواکانی خەڵک."