گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداریی کەشناسی بۆ خەڵکی هەرێم: شەوان سپلیتەكان بكوژێننەوە

2021.09.11 - 16:16
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداریی کەشناسی بۆ خەڵکی هەرێم: شەوان سپلیتەكان بكوژێننەوە

ناس کورد-

سەرچاوە كەشناسییەكان نزمبوونەوەی زیاتر لە پلەكانی گەرما ڕادەگەیەنن بەتایبەت لە شەواندا و هۆشداری ئەوەش دەدەن ئیشكردنی سپلیتەكان لە شەواندا دەبێتە هۆی توشبوون بە هەڵامەت و ڕەت و پەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتی "طقس العراق" كە "ناس كورد" بینیویەتی (11ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات، لەچەند رۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما لەخوار تێكڕای ئاسایی ساڵانە دەبن، لە شەوان و بەرەبەیانیشدا لە ناوچەكانی باكور و باكوری رۆژهەڵاتی عێراق و لە شارەكانی هەرێمی كوردستان مەیلەو سارد و فێنك دەبن تا ئەوكاتەی دەچینە ناو پایز لە 22ی ئەیلول.

 

راپۆرتەكە هۆشداری دەدات بە دانیشتوانی هەرێم و ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق لە ئەنبار كە شەوان سپلیت بكوژێننەوە بۆ رێگریكردن لە توشبوون بە هەڵامەت و ڕەت و پەتی پایز.

 


لەلایەكیترەوە ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی و ئەدمینی پەیجی "كەشوهەوای هەرێمی كوردستان" بڵاویكردەوە:

 

سبەی یەکشەمە ( 12ی ئەیلولی 2021) لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلەی سیلیزی دیکە روو لەنزمبوونەوە دەکات و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٥ پلە ، ھەولێر ٣٦ پلە ، دھۆک ٣٥ پلە ، ھەڵەبجە ٣٦ پلە ، کەرکوک ٣٧ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٣٨ بۆ ٤٠ پلە ئەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٣٥ بۆ ٣٦ پلە ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسای ئەبێت ١٠-١٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .

 

دوو سبەی دووشەمە (13ی ئەیلولی 2021) پلەکانی گەرما ھاوشێوەی سبەی زیاتر بەجێگیری ئەمێنێتەوە لەھەندێ ناوچەشدا زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکات .