ناس کورد-
پەروەردەی سلێمانی لەبارەى دەنگۆی دواخستنی وادەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە ڕایگەیاند، تائێستا هیچ نوسراوێکیان پێنەگەیشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە بەهۆی هەڵبژاردنەکەى 10ی تشرینی یەکەمەوە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دوادەکەوێت کە بڕیارە 15ی ئەم مانگە (ئەیلول) دەستپێبکات، بەڵام عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی تایبەت بە "ناس کورد"ی (11ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "هەموو ئەو دەنگۆیانە دورن لە ڕاستییەوە و تائێستا هیچ نوسراوێک و ئاگادارکردنەوەیەکمان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتووە."
وتیشی، "هەموو ئەو زانیارییانە دەنگۆی خەڵکن و هیچ بابەتێک لەو بارەیەوە لەئارادا نییە."