ناس کورد-
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێگرییان کردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لەناو گوندی ئەڵمانی بەهۆی ئەوەی هیچ ڕێنماییەکی سەلامەتی تێدا نەبووە، داواش لە خاوەنی پڕۆژەکە دەکات پابەندی رێنماییەكان بن و ڕەچاوی سەلامەتی ھاوڵاتیان بن، تا بتوانن ھاوكاریان بن لەو كارەخێرخوازییەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی لەپێناو پیرۆزی مزگەوت و سەلامەتی ھەموو ئەو كەسانەی فەرزی نوێژ جێبەجێدەكەن، بە هاوکاری لیوای (1)ی تایبەت ڕێگرییان كرد لە دروستكردنی مزگەوتیك لەناو گوندی ئەلمانی كە ھیچ ڕێنماییەكی سەلامەتی تیدا نیە و لەسەر (خەزانی ئاو ) دروستكراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها ھیچ مۆلەت و ڕێنماییەکی لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی وەرنەگرتووە و بەپێی سایت پلانی ناو پرۆژەكە كاری نەكردووە ."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەۆیی داوا لە خاوەنی پرۆژەی گوندی ئەڵمانی دەكات كە پابەندی رێنماییەكان بن و ڕەچاوی سەلامەتی ھاوڵاتیان بن، تا بتوانین ھاوكارتان بین لەو كارەخێرخوازییەدا."