گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لە پلەی حەوتەمدایە

سعودیە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی گرتوە کە زۆرترین چەکیان کڕیوە

2019.03.11 - 18:08
سعودیە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی گرتوە کە زۆرترین چەکیان کڕیوە

 

 

ناس کورد-

ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردووە، عێراق حەوتەمین وڵاتە لە جیهان بۆ كڕنی چەك وتەقەمەنی، وڵاتە عەرەبییەکانیش پشکی شێریان بەرکەوتووە لە کڕینی چەک و تەقەمەنی.

پەیمانگای ستۆكهوڵم بۆ لێكۆڵینەوەی ئاشتی لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو.

 

لە ڕاپورتەكەی ئەو پەیمانگایەدا هاتووە: "وڵاتە عەرەبییەكان گەورەترین کڕیاری چەك و تەقەمەنین، بە جۆرێک لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018، ئەو وڵاتانە بە ڕێژەی 30٪ کڕیاری چەک و تەقەمەنی بوونە لە جیهاندا، بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بە ڕێژەی 7.8٪ بەرز بۆتەوە".

 

پەیمانگای ستۆكهوڵم لە ڕاپۆرتەكەیدا ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی خستۆتە ڕوو کە گەورەترین کڕیاری چەکن، لەو ڕیزبەندییەدا عێراق بە ڕێژەی 3.7٪ بە پلەی حەوتەمی ئەو وڵاتانە دێت، وڵاتی سعودیەش بە ڕێژەی 12٪ لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین چەک و تەقەمەنی کڕیوە، هندستان بە پلەی دووەم و میسر بە پلەی سێیەم و ئوستورالیا بەپلەی چوارەم و جەزائیر بە پلەی پێنجەم و هەردوو وڵاتی ئیمارات و عێراقیش بە پلەی شەشەم و حەوتەم دێن.

 

ڕاپورتەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵانی 2014 تا 2018 بە ڕێژەی 87٪ چەك وتەقەمەنی هاتۆتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر بەرزە بە بەراورد بە دابەزینی ڕێژەی كڕینی چەك لە لایەن وڵاتە ئەوروپییەکانەوە.