ناس کورد-
وتەبێژی مەكتەب سیاسی تالیبان ڕەتیكردەوە بەنیازبن شیعەی هەزارەی ئەفغانستان رەوانەی رۆژئاوای عێراق بكەن و جەختیكردەوە "بیرۆكەیەكی سەیرە و لەوەش سەیرتر ئەوەیە بانگەشەی بۆ دەكات".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد نەعیم لە دیداری كەناڵی RT ڕووسیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (10ی ئەیلولی 2021) جەختیكردەوە ئەفغانستان پێویستی بەسەرجەم رۆڵەكانی وڵاتەكەی هەیە و هیچ بیرۆكەیەكیان نییە بۆ ڕەوانەكردنی شیعەی هەزارە بۆ عێراق.
وتەبێژی مەكتەب سیاسی تالیبان سەرسوڕمانی خۆی لەو بیرۆكانە دەربڕی باسی پرۆژەی راگواستنی شیعەكانی ئەفغان دەكەن بۆ عێراق و لەوانەشی كە بانگەشەی بۆ دەكەن و وتیشی "هیچ كێشەیەك لە نێوان رۆڵەكانی ئەفغاندا نییە".
پێكهاتەی هەزارە یەكێكن لە كەمینە شیعە مەزهەبەكانی ئەفغانستان و لەنێوان 10_20% ی دانیشتوانی وڵات پێكدەهێنن، لە ئیمارەتی یەكەمی تالیباندا (1996_2001) لەگەڵ بزوتنەوەكەدا كەوتنە كێشە و پێكدادان بوون بەهۆی باكگراوەندی مەزهەبەكەیان و تەماشاكردنیان وەك بیانی، بەڵام ئێستا راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن ئێران لەگەڵ تالیبان لە دانوستاندایە بۆ پاراستنی مافەكانیان.