ناس کورد-
سەرۆکی دەزگای لوتکە بەڕێکەوتنی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە 31ی ئابەوە لە سوریا بوون ڕاگەیاند و کۆچبەرەکانیش دەڵێن، دەگەڕێنەوە بۆ باوەشی نیشتیمان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) ڤیدیۆیەکی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە سوریا بوون بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە سوریا بوون بەڕێکران بۆ تورکیا."
لە ڤیدیۆکەدا کە یەکێک لە کۆچبەرەکان تۆماری کردووە، دەڵێت، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "دوای بەڕێکردنمان بۆ تورکیا لەوێوە دەگەڕێینەوە بۆ باوەشی نیشتیمان."
ڕۆژی پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021، سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، "ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە 31ی ئابەوە لەسوریان، ڕێکارە یاساییەکان سەبارەت بەگەڕانەوەیان بۆ کوردستان کۆتــایی هـــات و لەئایندەیەکی نزیک دەگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان."