ناس کورد-
لەدوای حەوت مانگ و لە یەکەم پەیوەندی نێوانیاندا شی جین پینگی سەرۆکی چین ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمەریکا گرت بەرامبەر وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوانیان سەختییەکی مەترسیداری دروست کردووە، لەکاتێکدا چارەنووس و داهاتووی جیهان پشت بە توانای چین و ئەمریکا دەبەستێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی تەلەفزیۆنی فەرمیی پەکین (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) شی جین پینگ، سەرۆکی چین و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و بەشێوەیەکی ڕاشکاو پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاووتوێ کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی چین بە بایدنی ڕاگەیاندووە، سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر چین سەختییەکی مەترسیداری دروست کردووە و هەموو جیهان بەهۆی ئەوەوە توشی سەختی بوون، گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بە ئاڕاستەیەکی باشدا بۆ چارەنوسی جیهان گرنگە. "
جەختیشیکردووەتەوە، "چارەنووس و داهاتووی جیهان پشت بە توانای چین و ئەمریکا دەبەستێت بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانیان بە شێوەیەکی گونجاو، ئەمە پرسی سەدەیەکە کە دەبێت هەردوو وڵات کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەری."