ناس کورد-
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پایز پلەکانی گەرما ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو نزمبوونەوە دەچن و کەشناسێکی عێراقیش دەڵێت، بۆ یەکەمجارە لەدوای سێ مانگ پلەی گەرما بۆ ئەم ئاستەی ئێستا دابەزێت و ڕۆژی یەکشەممەش زیاتر دادەبەزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021، پلەکانی گەرمی بەمشێوەیەیە:
هەولێر؛ 22 بۆ 38
سلێمانی؛ 27 بۆ 38
هەڵەبجە؛ 24 بۆ 40
دهۆک؛ 21 بۆ 37
کەرکوک؛ 27 بۆ 40
ئەمەش نزمترین پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆیە کە لە حاجی ئۆمەران گەیشتووەتە 15 پلەی سیلیزی:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ شەممە 10ی ئەیلولی 2021ـیش پلەیەکی دیکە دادەبەزێت.
هاوکات محەمەد عەلی، کەشناسیی عێراق لە تویتێکدا نزمترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بۆ یەکەمجارە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا پلەی گەرما بۆ ئەم ئاستە دابەزێت."
ئاماژەی بەويشکردووە، "لە ڕۆژی یەکشەممەوە دابەزینی زیاتر دەسپێدەکات."