ناس کورد-
بانکی ڕافیدەینی عێراقی پێدانی قەرزێکی 50 ملیۆن دیناری بە هاووڵاتیان ڕاگەیاند و دەڵێت، فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیا دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا (هەینی 10ی ئەیلولی 2021) بانکی ڕافیدەینی عێراق ڕایگەیاند، "لە ڕێگەی لقەکانی بانکەکەمانەوە بە بەهای 50 ملیۆن دینار قەرز بۆ وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوە دەبەخشین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "قەرزەکە فەرمانبەران، ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان دەگرێتەوە."