ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ڕاهێنەری هۆڵەندیی هەڵبژاردەی عێراق، دیک ئەدڤۆکات، بڕیاریداوە یاریزانی لاوی کورد و یانەی ئۆستەرسۆند پرۆفیشناڵی سویدی، ڕێوان ئەمین بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکان (پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021) ئاشکرایان کردووە، ئەدڤۆکاتی هۆلەندی لە دوو یاریی داهاتوودا دەرفەت دەداتە ڕێوان ئەمینی یاریزانی کورد و لە مانگی داهاتوودا بەرامبەر لوبنان و ئیمارات لە خولی سێیەم و چوارەمی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالدا بانگهێشتی هەڵبژاردەی دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، " ئەدڤۆکات لەماوەی ڕابردوودا چاودێری ئاستی تەکنیکی ئەو یاریزانەی کردووە کە لە یانەکانی هۆڵەنداوە دەستی بەیاریکردن کردووە و پێشتر ڕابەرایەتی هەڵبژاردەی لاوانی هۆڵەندای کردووە.
ڕێوان ئەمین، لە ساڵی 1996 لە شاری دهۆک لەدایک بووە و لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە کاتێک خێزانەکەی کۆچیان کردووە بەرەو وڵاتی هۆڵەندا و یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی هۆڵەندا کردووە.