ناس کورد-
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی ئۆفەرێکی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆ هەڵبژێردراوەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق (پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021) ئەمەریکا بەرنامەیەکی خوێندنی بەناونیشانی (پێشڕەو و پێشەنگانی سبەینێ) تایبەت بە خوێندنی بەکالۆریۆس ڕاگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرنامەکە دەرفەتێکی داهێنەرانەیە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆ هەڵبژێردراوەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە زانکۆکان پێکدێن لە، زانکۆی ئەمەریکی بەیروت، زانکۆی لوبنانی ئەمریکی لە لوبنان و زانکۆی ئەمەریکی لە قاهیرەی میسر."
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: