ناس کورد-
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا و باڵیۆزی ئەمەریكا لەگەڵ مستەفا كازمی كۆبوونەوە لەبارەی كەمكردنەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا و كۆتاییهێنان بە بڵاوبوونەوەی هێزە شەڕكەرەكان لە عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق (9ی ئابی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات كینیس ماكینزی و ماسیۆ تۆلەری باڵیوزی ئەمەریكا لە دیداری كازمیدا لە بەغدا جەختیان لەوە كردووەتەوە لە قۆناغی داهاتووشدا ئەمەریكا پابەند دەبێت بە پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ عێراق لەبوارەكانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری لەگەڵ كاروباری ئاسایش بەشێوەیەكی تایبەتی.
بەیاننامەكە باس لەوەش دەكات شاندەكە بۆ ئەوە هاتوون لیژنەیەكی هونەری دروست بكرێت بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ستراتیژی و كۆتاییهێنان بە بڵاوبوونەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا تا كۆتایی 2021.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ناو كۆبوونەوەكە ئاستی نوێنەرایەتی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعشیش لە عێراق نزم دەكرێتەوە بەگوێرەی قۆناغی داهاتوو كە ئەمەریكا هێزی شەڕكەری نابێت لە عێراقدا.