گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئەمەریکا ناردنی ملیۆنان دۆلاری بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

2021.09.09 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا ناردنی ملیۆنان دۆلاری بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

ناس کورد- 

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئاشکرایکرد، ئەمەریکا بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات کە سودی بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری کارەبا و بواری پیشەسازی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر (پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم پاڵپشتیە داراییە ئەمریکیە دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە گازی سروشتیی پاك و هەرزانتر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بواری پیشەسازی بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابوری لە هەرێمی کوردستان. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و پێکەوەبوونمان بەرەو باشترمان دەبات."