گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’حکومەتی هەرێم پێدانی مووچە و هاوکارییەک بە هاووڵاتیان دەسپێدەکاتەوە’’

2021.09.09 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
’’حکومەتی هەرێم پێدانی مووچە و هاوکارییەک بە هاووڵاتیان دەسپێدەکاتەوە’’

ناس کورد- 

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هەرێم ڕایگەیاند، پرۆسەی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی دەستپێدەکاتەوە کە بریتییە لە پێدانی 150 هەزار دینار بە خێزانە کەمدەرامەتەکان، دەشڵێت، پێشتر 88 هەزار خێزان ئەو مووچەیەیان هەبووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و گەندەڵییەکی زۆر لە لیستی ناوەکاندا پرۆسەکە ڕاگیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئەیولی 2021، لەشاری هەولێر دیدارێک لەنێوان وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وه‌زاره‌تی پلاندانان و چەند لایەنێکی دیکە بەڕێوەچوو سەبارەت بە بەگه‌ڕخستنه‌وه‌ی تۆڕی پاراستنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.

 

له‌دوای دیداره‌كه‌ كوێستان محەمەد، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " پێشتر تا مانگی 9ی ساڵی 2015، لە هەرێمی کوردستان 88 هەزار خێزان مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیان وه‌گرتووه‌، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە پرۆسەکە وەستاوە." 

 

وتیشی، "وەستانی پرۆسەکە بەهۆی قەیرانی دارایی و هەروەها گەندەڵییەکی زۆر بووە تێیدا بووە، بۆیە ڕاگیراوە و جارێکیتر لیستی نوێ ئامادە دەکرێتەوە، واتە ئەو لیستە کۆنە کۆتایی هاتووە." 

 

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاند، "بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵ یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی كارو ڕێكخراوه‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كان واژۆ ده‌كرێت و ڕێكاره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسەکە."