ناس کورد-
میدیاى فەرمى ئێران بڵاویکردەوە، هێرشەکەى سەر بنکە و پێگەکانى حزبەکانى رۆژهەڵات لەسنورى هەرێم سەرەتا لەرێگەى تۆپهاوێژەوە بووە، دواتریش درۆنى بۆمبڕێژکراو بەکارهێنراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی مێهرى فەرمى ئێران، ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی 30 خولەک گوندەکانی تەلان و کوێستانەکانی بەربزین و بن رەشکینیان لەسنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆرانیان تۆپباران کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەچڕی سنوری هەر سێ ناوچەکە تۆپبارانکراون و تائێستاش فرۆكه بهسهر سنوری ناوچهكهدا دهسوڕێتهوه، بەڵام تائێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانراون.
باس لەوەشکراوە، دوای بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سوپا لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە درێژەی بەهێرشەکانی بۆسەر "دژبەرەکانی" لە خاکی هەرێمدا. ئەوەش لەڕێگەی بۆمبڕێژکردنی درۆنەکانو پاشان بەردانەوەی بۆ زەویی.