گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانى دەستگیرکردن

هۆکارى ناردنى هێز بۆ سەر  فاروق گروپ راگەیەنرا

2021.09.09 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى ناردنى هێز بۆ سەر  فاروق گروپ راگەیەنرا

ناس کورد-

 

میدیاى یەکێتى بڵاویکردەوە، چونى هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس بۆ کارگەی گاسن و ئۆفیسی سەرەکی فاروق گروپ لەشاری سلێمانی بۆ جێبەجێکردنى فەرمانی دەستگیرکردنى زەریا فاروق مەلا مستەفا و چەند کەسێکیتر بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆشیال میدیاى سەر بە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبی سیاسی یەکێتى بڵاویکردەوە، هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیس بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا چوونەتە کارگەی گاسن و ئۆفیسی سەرەکی فاروق گروپ لەشاری سلێمانی.


ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زەریا فاروق مەلا مستەفا و چەند کەسێکیتر دەرچووە.

 

ئەمڕۆ هێزێکى ئەمنى چوونە سەر کارگەی گاسن و ئۆفیسی سەرەکی فاروق گروپ لەشاری سلێمانی بۆ ماوەیەک دەستیان بەسەردا گرت، بەڵام تائێستا هێزە ئەمنییەکان و فاروق گروپ بەفەرمى هیچ رونکردنەوەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

 

بەپێی میدیاى نزیک لە عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان، ئەو هێزەی ئەمڕۆ چووەتە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن و کۆنترۆڵی کارگەکەی کردووە، هێزی کۆماندۆیە،  کوڕێکی فاروقی مەلا مستەفا "ژمارەیەکی زۆر چەکی بردووەتە کارگەکە و لەوێ بە نایاسایی ڕاهێنانی سەربازی بە ژمارەیەک کەس کراوە".