ناس کورد-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانیكرد بە دادگاكان ڕێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر بەرانبەر ئەوانەی وێنە و ریكلامی كاندیدەكان دەدڕێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە گشتاندنێكدا كە واژوی فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەسەرە (9ی ئەیلولی 2021) و "ناس كورد" بینیویەتی سەرجەم دادگاكانی عێراق راسپێردراون بەگوێرەی مادەی 35 ی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2020 رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو كەسانە بگرنەبەر كە وێنە و پۆستەری كاندیدەكان دەدرێنن لەو جێگایانەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن تەرخانكراوە.