ناس کورد-
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، نزیکه‌ی 21 هه‌زار موچە راگیراوە تا ئەو کاتەى لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاند "نزیکه‌ی 21 هه‌زار مووچه‌مان ڕاگرتووه نزیکه‌ی 11 هه‌زار که‌س له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوه که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن به‌ڵام به‌شێکی یاساییه و به‌شێکی نایاساییه".
رونیشیکردەوە "ئه‌مانه ڕاگیراون هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لایه‌نه سلبی و لایه‌نه ڕاستیه‌که‌ی دیار ده‌بێت،هه‌موو مووچه‌خۆرێک له هه‌رێمی کوردستان پێداچوونه‌وه به ئیستحقاقی مووچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه".
عەبدولحەکیم خەسرۆ وتیشى "ئه‌وانه‌ی ڕاسپێراون به خزمه‌تی گشتی هه‌موو خزمه‌تیشیان بۆ هه‌ژمار بکرێت نابێت 50% له‌دوا مووچه و ده‌رماڵه‌یان زیاتر بۆ هه‌ژمار بکرێت، ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی باڵا دامه‌زراون نابێت له 60% مووچه و ده‌رماڵه‌یان زیاتر بۆ هه‌ژمار بکرێت."
دەشڵێت، مه‌رجی تریش بۆنموونه مه‌رجی ئه‌وه‌ی ده‌بێت پانزه ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت، 45 ساڵ ته‌مه‌نیان بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی تێدا نه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موکه‌له‌فن به خزمه‌تی گشتی ئه‌وانه مووچه‌کانیان داده‌به‌زێت بۆ 25%.
بەوتەى عەبدولحەکیم خەسرۆ، ئێستا نزیکەی 365 هەزار فەرمانبەری مەدەنی پێداچوونەوە بۆ فایلەکانیان کراوە، ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئێستا پڕۆسەی پێداچوونەوە بە مەلەفی شەهیدان بەردەوامە و حاڵەتەکانیان دەستنیشان کردووە.
"ئێمە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پەککەوتەی پێشمەرگەمان هەیە لیژنەی بەردەوامیان هەیە نزیکەی 9 هەزار کەیسمان هەیە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت بەشێکیان شایستەیان هەیە و بەشێکیان ڕێژەکەیان دەگۆڕێت".
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی دەوترێت ئەوانەی پێش 1991 پێشمەرگەبوون ساڵێکییان بە دوو ساڵ خزمەت بۆ حساب دەکرێت؟ وتی" ئه‌وه له‌ناو یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 شێوازی ئه‌ژمارکردنی ڕاژه‌ی پێشمه‌رگه به‌وردی باسکراوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ساڵێک به‌دوو ساڵ حسابکراوه، ئێمه ئێستا له‌چوارچێوه‌ی یاسای چاکسازی پێویسته یاسا به‌رکاره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن
دەشڵێت "ئه‌م پله و پۆسته که پێیان دراوه وه‌کو ڕێزلێنانه بۆیه به‌ڕێزه‌وه به‌پله و پۆستێکی سه‌ربازی خانه‌نشین ده‌کرێت که بگونجێت له‌گه‌ڵ خه‌باتیان و ماندووبونیان به‌شێکیان که به‌پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشینکراون دوای 1991 پێشمه‌رگه بوون بۆیه به‌پێی مادده‌ی (10) پله‌کانیان به‌پێی کۆتا پله پێش ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بن به‌و پله‌یه خانه‌نشین ده‌کرێنه‌وه".
ئەوشى خستوەتەڕوو، ئه‌وانه‌شی که فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت بوون ئه‌وانیش به‌پله‌ی خۆیان بۆنموونه مامۆستا بووه یان فه‌رمانبه‌رێک بووه به‌ڵام به‌پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین بووه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش به‌پله‌ی خۆیان خانه‌نشین ده‌کرێن هه‌ریه‌که له‌چوارچێوه‌ی ئیستحقاق.
سەبارەت بە بڕینی موچەی هەندێک کەس کە وەک کەسوکارەکەی دەڵێن خزمەتیشیان هەبووە لەوانە یەکەم وەزیری پێشمەرگە (جەبار فەرمان)، هەروەها دەوترێت هەندێکجار بە بێ زانیاری تەواو موچەی هەندێک لەوانە بڕاوە؟ عەبدولحەکیم خەسرۆ وتی "به‌پێی یاساکه داوای خزمه‌تیان لێده‌که‌ن لێره ئه‌و ڕێکارانه ده‌گرێته‌به‌ر و خزمه‌ته‌کانیان بۆ ئه‌ژمار ده‌کرێت واته ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌کی کارگێڕی و ئیدارییه هیچ په‌یوه‌ندی به که‌سایه‌تیه‌کان نییه".
جەختیشیکردەوە، کاتێک که هه‌موو خزمه‌ت و به‌ڵگه‌نامه پێویستیه‌کانیان هێنا و خرانه‌وه ناو فایله‌کانیان به‌دڵنیاییه‌وه به‌پێی یاسا شایسته‌ی چه‌ند بێت ئه‌وه‌نده وه‌رده‌گرێت.
د.عەبدولحەکیم دەشڵێت "دوو مووچە و سێ مووچە لەنێوان 11 هەزارە بۆنموونە زیاتر لە 900 کەس دوو مووچەی فەرمانبەرێتییان هەبووە کە وەریانگرتووە ئەمە لە پرۆسەی تەواو بووندایە، بەڵام بەشێک لەوانە بەپێی یاسا دەتوانن مینحەیەک زیاتر وەربگرن وەک زیندانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان".