گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

مالیکى پێشبینییەک بۆ دەنگەکانى رەوتى سەدر رادەگەیەنێت

2021.09.09 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
مالیکى پێشبینییەک بۆ دەنگەکانى رەوتى سەدر رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا پێشبینیدەکات هاوپەیمانێتییەکەى پلەى یەکەمى هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت و دەنگى سەدرییەکان بۆ چوار یەکى دەنگەکانى پێشوویان دابەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى مالیکى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا هات لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى پێشبینییەکانى حاکم زاملى سەرکردەى پێشووى رەوتى سەدر بۆ بەدەستهێنانى چەند کورسییەک لەلایەن دەوڵەتى یاساوە.

 

مالیکى وتى "ئەگەر ئێمە ئەوەندە دەنگ دەهێنین، بۆچى ئەوان لێمان دەترسن".

 

وتیشى "دەنگى سەدرییەکان بۆ چواریەک دادەبەزێت، ئەنجامى هەڵبژاردن بەپێی لێکدانەوەى سەدرییەکان نابێت".

 

بەبڕواى مالیکى، هیچ کوتلەیەک ناتوانێت زۆرینەى پەرلەمانى بەدەستبهێنێت و بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت، هاوپەیمانى تاکە چارەسەرە.

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.                

  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.                

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب                

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس                

سەربەخۆكان 887 كاندید                

حیزبەكان 1002                

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید                

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.              

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.