گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانى گۆڕان

بەرپرسێکى باڵاى حکومەتى هەرێم بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

2021.09.09 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى باڵاى حکومەتى هەرێم بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

مستەفا سەلیم بریکارى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا سەلیم کە لەپشکى بزوتنەوەى گۆڕان ئەو پۆستەى وەرگرتبوو، درەنگانى شەوى رابردوو لە نەخۆشخانەى ئەنوەر شێخە لە سلێمانى گیانى لەدەستدا.

 

مستەفا چەند رۆژێک لەمەوبەر دواى توشبوونى بە کۆرۆنا برایە نەخۆشخانە بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەر، بەڵام درەنگانى شەوى رابردوو گیانى لەدەستدا.

 

مستەفا سەلیم ساڵی ١٩٦٢ لەدایکبووە، بەشی مێژوی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی لە زانکۆی کۆیە تەواو کردووە، لەساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٩ قایمقامی قەزای رانیە بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان.