ناس كورد-
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئەمشەو کاتژمێر (١١)، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی (٦٠)م لەنێو هوتێل (اربیل گراند) ڕوویدا.
باسی لەوەش كرد كە ”دەست بەجێ تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی ڕووداو ئامادەبوون.”
”دواتر دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (لەیلان ئازاد محمد) لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (ک. م. ح.) بە گوللـە کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی”.
جەختی كردووەتەوە مە ”پۆلیسی فریاکەوتن توانیان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکەن و ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن کرا بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخەن و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێرەوی یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبار.”