ناس کورد-
کڕیاران تامەزرۆی کڕینی سابونی شیری گوێدرێژی خاڵی لە مادەی کیمیایین کە لە کارگەیەک بەرهەمهێنراون کە وێنەی نییە لە ئوردن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەو هیوایەی چارەسەرێکی سیحری بێت بۆ کێشەکانی پێست پاش ئەوەى چەند مانگێک بەشێک لە خەڵکی گاڵتەیان بەو سابونە دەکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کێڵگەیەکی بچوکی پارێزگای مەدابە لە باشوری ڕۆژئاوای عەممان، ڕۆژانە 12 گوێدرێژ چاوەڕێن شیرەکەیان لێ وەربگیرێت و بگوازرێتەوە بۆ کارگەیەکی بچوک لە عەممان بۆ دروستکردنی سابون.
عیماد عەتیەتی، هاودامەزرێنەری پرۆژەی "بەرهەمهێنانی سابونی عەتان"ـە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە کە "سەرەتا زۆر گاڵتەیان بە بیرۆکەکە کرد و وتیان تەنها کەر ماوە بۆ چارەسەرکردنی؟".