گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حکومەتی هەرێم پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ خستەڕوو

2021.09.08 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ خستەڕوو

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ خستەڕوو وەک بەشێک لە پابەندی بۆ ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئەیلولی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی ماڵپەری حکومەتی هەرێم، لە لایەن دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان (پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021- 2025 ) خرایەڕوو، وەک بەشێک لە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پلانی نیشتمانیی فیدراڵی کە لە سەر بنەمای ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییانەیە کە عێراق ئەندامە تێیاندا بە ڕەچاوکردنی تێبینی و ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە ئامانج لێی گونجاندنی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانە لە گەڵ پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و ئەو ماف و ئازادییانەی لە دەستووری فیدڕاڵی هاتوون."

 

دەشڵێت، "سەرەڕای بەشداریکردنی هەرێم لە چوارچێوەی شاندە فیدڕاڵیيەکان لە گفتوگۆ و پێگە نێودەوڵەتیەکانی بواری مافی مرۆڤ و پتەوکردنی دامەزراوەکانی هەرێم لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان و برەودان بە ڕۆڵی ئافرەتان و پێکهاتە ئایینی ونەتەوەییەکان و پێشوازیی لە ئاوارە و پەنابەران و دەستنیشانکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی پلانەکە. دوای خستنەڕووی چەند سەرنج و تێبینییەک، بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری کۆتایی پەسەندکردنی بدرێت و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە."